قاسم شه‌شۆ، یه‌ک له سه‌رکرده‌کانی هێزه ئێزدیـیه‌کانی به‌رگری له دژی داعش ده‌که‌ن له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ده‌خیل شه‌ممۆ گوتی هێرشێـکی دیکه‌ی داعشیان تێـکشـکاندووه و 6 داعشیان کوشتووه و 4 ی دیکه‌یان ده‌سـتگیرکردووه.
له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێـکدا ڕکابه‌ره‌کان بانگه‌شه بۆ به‌رنامه‌کانیان ده‌که‌ن و ڕه‌خنه له به‌رنامه‌کانی یه‌کتر ده‌گرن و باسی هه‌ڵه‌ی لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ریان ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت گرژی له نێوانیاندا زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی لایه‌نگر و هه‌وادارانی حزبه‌کان بگاته ئاستێـکی توندوتیژی که تیایدا به چه‌ک ته‌قه بکرێت و ژیانی خه‌ڵـکی پـێ بخرێته ژێر مه‌ترسـیـیه‌وه، ئه‌وا ده‌بێته حاڵه‌تێـکی نائاسایی و مه‌ترسی دروسـتده‌کات که‌وا بۆ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانیش به‌رده‌وام بـبێت. کێ له‌مه به‌رپـرسیاره؟ ئایا حزبه‌کان یان ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کان یانیش تایبه‌تمه‌ندیـیه‌کی کۆمه‌ڵگاکه‌یه وه‌ک به‌شێـک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هه‌میشه نائارام و پـڕ کێشه؟. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی له نێو لایه‌نگری حزبه‌کاندا هه‌یه بۆخۆی نیشـانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێـکی ڕاسته‌قینه‌یه که هه‌ره‌چه‌نده باس له مه‌ترسی ڕوودانی فرتوفێڵ ده‌کرێت و کێشه‌ی ته‌کنیکی له ڕێـکخسـتنی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا هه‌یه، وه‌کو کێشه‌ی لیسـتی ناوه‌کان. ئه‌مانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوون که موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون: تاریق جه‌وهه‌ر، وته‌بێژی فه‌ررمی لیستی 102 یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان. بـێسـتوون فایه‌ق، کاندیدی لیسـتی 117 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڵێن سـاڵح ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌کانی ڕادیۆدا چه‌ند پـرسیارێـکی له گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا کردووه